كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی تشرینی دووه‌م، ته‌رمی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی و نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك سیاسه‌ته‌مه‌دار و دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی “داڵاس”ه‌وه به‌ره و كوردستان به‌ڕێكرا.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، ڕۆژی شه‌ممه، 31ی مانگی ڕابردوو دوای نه‌خۆشكه‌وتن و چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌وه، كۆچی دوایی كرد، دواتر نوسینگه‌كه‌ی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمی ناوبراو له هه‌رێمی كوردستان به‌خاكده‌سپێردرێت، تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك ئازاد ده‌كرێت و ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه.
