كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بۆ سەر پێشمەرگە دەکات و ڕایدهگهیهنێت، “ئێمە بەردەوام پشتگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین.”
وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا ڕاگهیندراوێكی بڵاوكردووهتهوه و دهڵێت، “بە توندی ئیدانەی ھێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە دژ بە هێزهكانی ھەرێمی کوردستان دەکهین.”
دهشڵێت، “ئێمە بەردەوام پشتگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە خێزانی ئەوانەی لەو ھێرشانەدا کوژراون و بریندارن.”
دوێنێ پێنجشهممه، 5ی تشرینی دووهم، حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هەرێم دەکەین و بۆ کۆتاییهاتنی ئەو هێرشانەش ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و بەڵێنیش دەدەین سنورێک بۆ هێرشکردنە سەر سەروەری وڵات دابنێین.”