كاروان كهلاری/ باڵكێش
بهڕێوهبهرایهتی ڕهگهزنامهی سلێمانی ئاگادارینامهیهكی بڵاوكردهوه و تیایدا دهڵێت، “داوا لە هاوڵاتیان دەكهین تەنها بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری و مامەڵەی جیابوونەوە و مامەڵەی وەفات سەردانمان بکەن.”
ڕەگەزنامەی سلێمانی باسی لهوهشكردووه، “ئەو هاوڵاتیانەی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو سەردانیان دەکەن، دەبێت منداڵەکە تەمەنی سێ مانگی تەواو کردبێت.”
داواشی كردووه، “کاتی سەردانکردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاوبکەن بۆ خۆپاراستن، بەبێ دەستکێش و دەمامک ناچارن هاوڵاتیان بکەنە ژوورەوە بۆ فەرمانگەکان لەبەر سەلامەتی هەمووان.”
ڕەگەزنامەی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دهكات بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بەپێچەوانەوە ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.”