ته‌ندروستی سلێمانی “تكا”یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانیی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، مردنی 11 توشبووی تری كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و داواش لە هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌‌ دەکات “دەمامک ببەستن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “كه‌ 11 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌ و 44 توشبووش لەئێستادا له‌ ژووری چاودێری چڕی پزیشكیدان.”

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “ئەمڕۆ 40 توشبووی تر هێنراونه‌ته‌ نەخۆشخانە و 30 توشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لەئێستاشدا 204 توشبووی تری كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.”

ھەواڵی زیاتر