كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ی تشرینی دووه‌م، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 4 ئۆتۆمبێل له جۆری (نیسان پیك ئاب، ئۆپترا، مازدا و بی ئێم ده‌بلیو)دا ڕوویدا.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین، ڕایگه‌یاندووه، “ڕووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی هیزۆپی نێوان ڕانیه و دووكان دا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 كه‌سیش برینداربوونه.”
وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی بۆ تیژڕه‌وی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
