“چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ په‌لاماری پۆلیسی نەوتیان دا“

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، چەکدارانی پەکەکە لە هه‌مان ناوچه‌ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز، کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ فەرمییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر