وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕوانامەكانی دەرەوە پەسەند دەكات

كاروان كەلاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایگەیاند، ”لەئەمڕۆوە بڕوانامەی زانكۆكانی دەرەوە پەسەند دەكرێت و مۆر دەكرێت، بەمەبەستی یەكسانكردنی بڕوانامەکان، بەمەرجێك لە ساڵى 2020 و پێش ڕێككەوتی 1ی11، ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.”

ئاماژەی بەوەشكرد، ”پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى 2020-2021دا دەستپێبکات.”

باسی لەوەشكردووە، ”پێشکەشکار پێویستە بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى 2020 و پێش ڕێکەوتى 1ی11ی2020، وەرگرتووە، وەکو ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبەر”

ھەواڵی زیاتر