جۆزیف بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، خاوەن بیرۆکەی دابەشکردنی عێراقە بۆ سێ هەرێم.
لە ساڵی 2004دا بایدن هیچ بەرپرسیارێتییەکی باڵای نەبوو، ئەوکات داوای کرد عێراق بکرێ بە سێ قەوارەی سەربەخۆ ( کورد، سوننە و شیعە)، ئەوکات بەرپرسانی ئەمەریکی رووبەڕووی پێشنیازەکەی بوونەوە و رایانگەیاند لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقدان.
بەڵام بایدن بەپێی دوا لێدوانی رۆژنامەوانی لەسەر بەکردارکردنی بیرۆکەکەی ماوە و لە دوا سەردانیدا لە بەغدا، گوتی: “سەیر بکەن لەو ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەمانەوێ ئاشتی بپارێزین، ھەموو ئەو شوێنانەی ژنان و پیاوانی ئەمەریکامان بۆ ناردوون، ئەو شوێنانەن کە لە مێژوودا سنووری دەستکردمان بۆ کێشاون، دەوڵەتی دەستکردمان لێ دروست کردوون، ئەوان بەتەواوی لە نەتەوە و ئایین و فەرھەنگی جیا جیا دروست بوون و گرووپی جیان، دەبێ بەزۆر تیایدا بژین، بەڵام سنوورە دەستکردەکان سەرچاوەی نەبوونی ئاشتین”.
بایدن چەند جارێک سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە، لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندبوو ” من و تۆ لە تەمەنی خۆماندا دەوڵەتی کوردستان دەبینین”.