گەرمیان..قوتابخانە ئەهلییەكان پابەندی بڕیاره‌كانى حكومەت نابن
كاروان كەلاری/ باڵكێش
سەرەڕای بڕیاری حكومه‌ت بۆ ڕاگرتنى خوێندن له قوتابخانه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان له كه‌لار خوێندن تیایاندا به‌رده‌وامه و ده‌وامیان ڕانه‌گیراوه، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ”هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچیی بكات ڕووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه.”
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌و سێ پۆله‌ى كه بڕیاردرا بوو له قوتابخانه‌كاندا بخوێنن (پۆلی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یی)، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ، خوێندنیان ڕابگیرێت، به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنا.
بڕیاره‌كه بۆ هه‌موو كوردستان بوو، به‌ڵام له گه‌رمیان به‌شێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش خوێندن تیایاندا به‌رده‌وام بوو.
له‌وبارەیەشەوە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت: ”هەر قوتابخانەیەكی ئەهلی سەرپێچیی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیران بکات، سزای توند دەدرێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد، ”كە کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەرانی قوتابخانە و باخچە ناحکومییەکانی سنورەکەدا کردووە و ئەوەیان پێڕاگەیاندوون، کە دەبێت دەرگای خوێندنگەکان دابخەن.”
وتیشی: ”ئەوەی سەرپێچیی بکات سزای توند دەدرێت و باسی لەوەشكرد، کە هەندێکجار بەهۆی سەرپێچییه‌وە قوتابخانە هەبووە 20 ملیۆن دینار سزادراوە.”