حکومەت زیاتر لە 16 ھەزار مووچە دەبڕێت

حازم جەعفەر/ باڵکێش

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری مووچەی زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س کە لە‌ مووچە‌یە‌ك زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، مووچە‌كانیان ڕادەگرێت‌.

ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ 2020/11/3، بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی ھەرێم کە تێیدا ھاتووە، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی بایۆمە‌تری راپۆرتێکیان لەبارەی فرە مووچەیی پێشکەشکردووە و بە‌ پێی راپۆرتەکە 106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای بە‌دواداچوون دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

ھەواڵی زیاتر