حازم جەعفەر/ باڵکێش
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە هۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سکاڵای یاسایی لەسەر خانمە هونەرمەند دینا تۆمار دەکات.
بالکێش زانیویەتی “گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە لایەن هونەرمەند “دینا” بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ وێنە دەگرێت و “تانەوتەشەر لە پۆلیسی هاتوچۆوی شاری هەولێر دەدات” و دەڵێت “شۆفێری ئوتۆمبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە و ماسکی نەبەستوە، کەچی خەڵکی سزا دەدات لەسەر نەبەستنی”.
لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە پۆلیسی هاتووچۆ دەڵێت “پۆلیسەکەی هاتووچۆ بە تەنیا بووە و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ژمارە 52 ئەگەر شحفێر بە تەنیا بێت، دەتوانێت دەمامک نەبەستێت و کەسیش لەسەر ئەوە سزا نادرێت”.
پۆلیسی ھاتووچۆ دەشڵێت “لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر دینا تۆمار دەکەن”.