كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 2ی تشرینی دووه‌م، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست باڵكێش كه‌وتووه، ڕایگەیاند، ڕۆژی 26ی ئۆكتۆبه‌ر، لەلایەن هێزەکانی بنکەی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پەروێزخان سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، لە کاتی پشکنیندا دەستگیراوه بە سەر 200 پارچە حەپی جۆری (ترامادۆڵ)، کە جۆرە حەپێکی هۆشبەرە و بەپێی یاسا بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت مامەڵە و بەکارهێنانی قەدەغە کراوە.
ئاسایشی گه‌رمیان، ئاماژەی بەوەشكردووە: “چوار تۆمەتباریش بە گومانی تێوەگلانیان بە مامەڵەکردن بەو حەپانەوە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.”
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گه‌رمیان، تۆمەتبارەکان ئەمانه‌ن:
1- (ف، س، ک) لە دایکبووی(1981) بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.
2- (ا، ر، م) لە دایکبووی 1967 بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.
3- (ع، ح، ف) لە دایکبووی 1984 بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.
4- (ع، خ، ه) لە دایکبووی 1976 بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی بەغداد.
هەر چوار تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی(14)ی هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.