وەزارەتی تەندروستی پارە بە پزیشک و پەرستارانی کۆرۆنا دەدات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بودجەی دەرماڵەی ھاندان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتیش داویەتی بە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ دابەشكردن.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند:” دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەرماڵەی ھاندان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا دابین بکات، ئێستا ئەو پارەیە خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی تەندروستی و دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئەمڕۆ دەتوانن دابەشی بکەن”.
ئەو پارەیە تەنیا بۆ ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستییانەیە، کە بە كردار لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا دەوام دەکەن، بڕیار دراوە مانگەکانی داھاتووش پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەردەوام بێت.

ھەواڵی زیاتر