كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر خه‌ته بۆ چه‌سپاندنی ڕۆژی نیشتیمانی عێراق و تیپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هەوڵێکی زۆری داوە.
حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووه، لەماوەكانی ڕابردوودا ئەو پڕۆژەیەمان ڕەوانەی پەرلەمان کرد تا بچه‌سپێندرێت و ببێتە ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموو عێراقییەکان، بەڵام ڕێكه‌وتی ڕۆژەکە بووەهۆی دروستبوونی ناڕەزایی لای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چونكه هاوتایە لەگەڵ ڕێكه‌وتی کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق.
ده‌شڵێت، “لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی لە گفتوگۆداین تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.”
دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه هاوتایە لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان و ئازادبوونی عێراقیش لەساڵی 1932