ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ستیپێكردووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئاماری هەرێمی كوردستاتن ڕایگه‌یاند: “بڕیارە كۆتایی ساڵی داھاتوو پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش، شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان دەکات.”

وتیشی: “ئامانج له‌ سه‌ردانی شانده‌كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك کاری تەكنیكییه‌ و باسی له‌وه‌شكرد، پێویستە بگەینە ڕێككەوتن له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فۆڕمی سەرژمێری چۆن ڕێكخراوە و ده‌بێت ژێرخانی ئەلیكترۆنی کوردستانیش ھاوشێوەی عێراق بێت.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێویسته‌ له‌گه‌ڵ شاندەکەى عێراق له‌ئێستاوه‌ كاری هاوبەش بكەین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامادەكارییەكان دەستیپێكردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە، بودجەیە کە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەرخانبكرێت.”

ھەواڵی زیاتر