سلێمانی..واده‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ڕاگه‌یه‌ندرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووه‌م، لە سەنتەی شاری سلێمانی، “لەو گەڕەکانەی كه‌ ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا” دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێتەوە و نرخی هه‌ر بەرمیلێکیش 44 هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 3ی ئەم مانگە لە سەنتەری شاری سلێمانی “لەو گەرەکانەی کە ساڵی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت تیایدا وەستا”، دەست بە دابەشکردنی نەوت بكرێته‌وه‌ و نرخی بەرمیلێک نەوتیش 44 هەزار دینار ده‌بێت و لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە دابەشدەکرێت.”

لە ماوەی ڕابردووشدا، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاندبوو، “حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیاد بکات، پێشتریش بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت ده‌داتە هەرێمی كوردستان، کە لە قۆناغی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوتە و لە داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”

ھەواڵی زیاتر