كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ی تشرینی دووەم، ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعشه‌وه، تۆمەتبارێك دەستگیركراو بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریش دوو تۆمەتباری تر دەستگیركران.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “دۆسیەی تۆمەتبارەكان و به‌ڵگه‌كان خراوەتە بەردەم دادەوەری لیکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.”
ئاشكراشی كردووه، “تۆمهتبارهكهیان كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه، لەلایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە به‌پێی مادده‌ی 3ی تیرۆر به 6 ساڵ زیندانی سزا دراوه و دوو تۆمهتبارهكهی تریش به‌پێی مادده‌ی (14/2)ی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ر یه‌كێكیان به ساڵێك زیندانی و پێبژاردنی 100 هه‌زار دیناری عێراقی سزادراون.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر سێ “تاوانبار”ەكە، ڕەوانەی بەرێوه‌بەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کراون.”