باندێکی سێ کەسی دزی كردن له‌ هه‌ولێر دەستگیرکران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

هۆگر عەزیز، وتەبێژی  پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “تیمەکانیان لە هەڵمەتێکدا لەناو شاری هەولێر باندێکی سێ کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکردووە، کە لە ماوەکانی ڕابروودا ماتۆڕسکیلیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە.”

وتیشی، “تۆمه‌تباره‌كان بەکارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەربوون و ئەو ماتۆڕسکیلانەیان دزیوە و دواتر بە پارەکەی ماددەی هۆشبەریان کڕیوە.”

باسی له‌وه‌شكرد، “لە کاتی دەستگیرکردنیاندا چەند مەتۆڕسکیلێک و بڕێک ماددەی هۆشبەریان پێوه‌ گیراوە و له‌ئێستاشدا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراون.”

ھەواڵی زیاتر