حازم جەعفەر/ باڵکێش
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، “سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.
دەقی پەیامەکەی بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.