كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای توشبوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستا به كۆرۆنا، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و لای ئێمه ژیانی مامۆستایان و خوێندكارانمان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، وتیشی: “سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، 1ی تشرینی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین.”
باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه قۆناغی 12 ئاماده‌یی قۆناغێكی چاره‌نوسسازه و پێویسته سه‌رجه‌م بابهتهكان بخوێندرێن و كه‌م نه‌كرێنه‌وه.