كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دوای گفتوگۆ و دیراسەكردنی بارودۆخەكە، بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا دەدرێت.”
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، “ئەمرۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دوای گفتوگۆ و دیراسەكردنی بارودۆخەكە، بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت.”
وتیشی: “سبەینێ یەكشەممە، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ھاندان و پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.”
تائێستا 22 هه‌زار و 292 كه‌س له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش، 11 هه‌زار و 796 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هەزار و 196 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.