كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ژماره‌یه‌ك ڕێكارى نوێی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌بێ ئه‌وه‌ى جێگاكانیان دابخات “بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”ى قه‌ده‌غه كردووه.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌باره‌ى ڕێكارى نوێ بۆ ڕێگرى له ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد، كه یه‌كێك له‌و بڕیارانه قه‌ده‌غه‌كردنى بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان جەختکردنەوەیه لە خۆپارێزی تەواو، بە جۆرێک پابەندکردنی ھاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەکان و تەواوی فەرمانبەران و کارمەندان لە فەرمانگە حکومییەکان بە بەکارھێنانی دەمامک و ڕەچاوکردنی دووری نێوان.
هه‌روه‌ك بڕیاردراوه كه هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیارى له‌ڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینییه‌وه ئەنجامبدرێت و لیژنە تایبەتمەندەکان گەڕان و چاودێرییەکانیان چڕبکەنەوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنکارەکان لەلایەن کاسبکاران و خاوەنکارەکانەوە بگیرێتەبەر.