“حکومەتی هەرێم رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت”

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا “بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات”.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند، “رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر