بڕیاری سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌ سلێمانی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بڕیاری سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌ سلێمانی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، سزاكه‌ ئه‌و شۆفێرانە و سەرنشینەکانیان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پابەندی بەستنی ماسک نابن و بڕیاره‌كه‌ش لەڕێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێده‌كرێت.”

عه‌مید فه‌ره‌یدوون، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، “سزاكه‌ 50 هه‌زار دیناره‌ و به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێده‌كرێت.”

24ی ئه‌م مانگه‌ وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، هه‌ر شۆفێرێك سه‌رنشینی له‌گه‌ڵدابێت و خۆی و سه‌رنشینه‌كانی ماسكیان نه‌به‌ستبێت، ئه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ به‌ بڕیاری 50 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر