داعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پۆلیسی گوڵاڵه‌ و كوژراوو و بریندار هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شه‌وی ڕابردوو لە پردی حەلوانی ناحیەی گوڵاڵه‌، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای دیالە و پۆلیسێكیان كوشتووه‌.”

به‌رپرسێكی ئه‌منی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێانكرده‌ سه‌ر باره‌گای پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله‌ له‌سه‌ر پردی حه‌لوان، دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ پۆلیسی قریاكه‌وتن، سه‌ره‌نجام پۆلیسێک کوژراوە و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون و دوو چه‌كداری داعشیش برینداربوونه‌ و یه‌كێكیان به‌ برینداری كه‌وته‌ ده‌ست پۆلیسی فریاكه‌وتن‌.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش لە هه‌مان شوێن بازگەیه‌كی کاتییان دانا و تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێل کرد و شه‌ش كه‌سیشیان ڕفاند، كه‌ سیانیان ئافره‌ت بوون و سیانیشیان پیاو بوون، دواتر پیاوه‌كانیان كوشت و ئافره‌ته‌كانیان ئازادكرد.

ھەواڵی زیاتر