مه‌سرور بارزانی: پشتگیری خاوه‌نكاره‌كان ده‌بین و ده‌ستبه‌رداری سزكانیان ده‌بین

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دانانی سزا له‌به‌رامبه‌ر نه‌به‌ستنی ده‌مامك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “تێده‌گه‌‌ین له‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستبووه‌ و پشتگیرییان ده‌كه‌ین”

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نوسیوویه‌تی، “ئێمه‌ تێده‌گه‌ین له‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ ناو خێزانه‌كان، بۆیه‌ پشتگیریی له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان هاوكار ده‌بین و ده‌ستبه‌رداری سزاكانیان ده‌بین.”

24ی ئه‌م مانگه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، ‌بڕی 50 هه‌زار دینارغه‌رامه‌ بۆ هه‌ر شۆفێران‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، (تایبه‌ت، تاكسی، پاس) دیاری بكات، ئه‌گه‌ر سه‌رنشینیان له‌گه‌ڵدابێت و پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نه‌بن.

ھەواڵی زیاتر