كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئیران تۆپبارانی گوندەکانی (بەربزین و بەربشین و بن پەرێز)ی سنوری ناحیەی سیدەکانی سەربه قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێریان كرد و تائێستاش تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “كاتژمێر 11:45 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردومانی گونده‌كانی به‌ربزین، بنی ڕه‌شكین، كه‌تینه و بن پهرێزهیان كردووه.”
وتیشی: “بۆردومانه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك ڕه‌زوباخ سوتاون و دواتریش بۆردومانه‌كه وه‌ستاوه.”
باسی له‌وه‌شكرد، “پاساوی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بۆردومانكردنی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان، بوونی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه له سنوره‌كه.”
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه ئێران و تورکیا بە بیانووى بوونى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاک) به‌رده‌وام بۆردومان و تۆپبارانى ناوچه سنورییه‌کانى هەرێمى کوردستان دەکەن و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه.