كاروان كهلاری/ باڵكێش
پۆلیسی هەولێر دوو گەنجی بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئاڵای فەرەنسا دەستگیرکرد.
حازم جەعفەر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵکێش ڕایگەیاند، لەکاتی بەڕێوەچوونی یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد –د.خ-، دوو گەنج لە نزیک قەڵای هەولێر هەوڵیاندا لەسەر زەوی ئاڵای فەرەنسا دروستبکەن بۆ ئەوەی خەڵک بەسەریدا بڕوات، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.