كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تائێستا گرفتى بارهه‌ڵگره‌كانى سنورى كفرى چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و سوپاى عێراقیش ڕێگری له هاتووچۆكردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات و شۆفێركانیش ڕێگاكه‌یان داخستووه.
ماوه‌یه‌كه هێزێكى سوپاى عێراق هاتووه‌ته نزیك بازگه‌ى كارێزى سنورى قه‌زاى كفرى و ڕێگرى له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره كوردانه ده‌كات كه له قه‌زای كفرییه‌وه ده‌چنه ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق و گرفته‌كه‌ش تائێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، پێشتریش هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى و شۆفێره كورده‌كانیش چه‌ند جارێك خۆپیشاندانیان كردووه و ڕێگاكه‌یان داخستووه‌ة به‌ڵام بێ ئاكام بووه و ئه‌مڕۆش جارێكى تر شۆفێره كورده‌كان ڕێگاكه‌یان داخست.
محه‌مه‌د سیامه‌ند، یه‌كێك له شۆفێره مانگرتووه‌كان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “تائێستا ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت باره‌كانیان بۆ ناوچه‌كانى تری عێراق به‌و ڕێگایه‌دا بگوازنه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆپیشاندانیان كردووه و ڕێگاكه‌یان داخستووه.”
جه‌ختیشیكرده‌وه: “به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان تا گرفته‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت و ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش له‌باره‌ی داخستنی ڕێگاكه و هۆكاری گرفته‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به سیروان شكور، قایمقامی كفرییه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.