له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆدا له‌ گه‌رمیان دوو كه‌س بوونه‌ قوربانی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (كیا بەڕاد) و (لانسەر)، لەسەر جووتسایدی كەلار- كفری ڕوویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بوونه‌ قوربانی.

موقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌ باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری كیا به‌ڕاد و لانسه‌ر ڕوویاداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌‌ شۆفێری ئۆتۆمبێلە كیاكە برینداربووه‌، بۆ وەرگرتنی چارەسەریش ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كراوه‌ و لێكۆڵنەوەش لەڕووداوەكە، دەستیپێكردووه‌.”

وتیشی: “پاشنیوەرۆی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێكی تر له‌ جۆری نیسان كیك ستیشن، لەسەر ڕێگای كەلار- ڕزگاری وه‌رگه‌ڕاوه‌ و شۆفێرەكەی برینداربووه‌، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شەهید هەژار كراوه‌ و لیكۆڵینەوەش له‌ هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌، دەستیپێكردووە.”

ھەواڵی زیاتر