كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاند، “بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆ و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لەڕێگەى مەفرەزەکانى پۆلیسى فیدراڵییەوە، دوو كه‌سیان لە ناحیەى ڕەشادى سەربە پارێزگاى کەرکوک دەستگیركردووه.”
ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەو دوو كه‌سه بەپێى مادەى 4ی تیرۆر داواکراوبوون، بەهۆى ئەوەى پەیوەندییان بە چەکدارانى داعشەوە هەبووە و کەرەستەى لۆجستى و خۆراکیان بردووه بۆ چەکدارانی داعش لەناوچەکە.”
ئاشکراشی کرد، “ئەو دوو كه‌سه دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه و لێکۆڵینەوەش به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵیاندا.”