كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، نوسینگه‌ی ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “بارودۆخى تەندروستى دکتۆر نەجمەدین لەئێستادا جێگیرتره”
نه‌شوان جه‌لال، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت، “بەردەوام لە نەخۆشخانەدا نامێنێتەوە و هاتووچۆى پێدەکرێت لەنێوان نەخۆشخانە و ماڵەوەى خۆیدا، تا دوێنێیش لەماڵەوە بووه، بەڵام دیسان براوه‌ته‌وه نەخۆشخانەکەى.”
ئاماژەى به‌وه‌شكردووه، “لەوانەیە لە ماوەیەکى کەمدا بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەى خۆى، چونکە نەخۆشییەکەى کە جەڵتەى مێشکە، به‌ڵام تووشى ئیفلیجى نەکردووە و قسە دەکات و جوڵه‌ی هه‌یه.”
دوێنێ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئاشكرای كرد، كه زیاتر لە 22 ڕۆژە ناوبراو “جه‌ڵته‌ی مێشك” لێیداوه و لە نەخۆشخانەیەکی واشنتۆنی پایتەختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا چاودێری دەکرێت.
نەجمەدین کەریم ساڵى 1949 لە کەرکوک لەدایک بووە، یەکێک بووە لە پزیشکە تایبەتەکانى مەلا مستەفا بارزانی، ساڵى 2011 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمء كوردستان و لەسەر پشکى یەکێتى، تاوه‌كو ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارێزگاری كه‌ركوك بووه و بەهۆى ئەو ڕوداوانەشەوە چەند جارێک فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن به‌غداوه بۆ دەركراوه و تاوه‌كو پێش نەخۆشکەوتنى لەشارى هەولێر نیشته‌جێبووه.