پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌ دابه‌زینی زیاتره‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پلە و سلێمانی 31 پله‌ و دهۆک 29 پله‌ و و کەرکوک 32 پلە دەبێت.

سبەینێش پێنجشەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پلە و سلێمانی 30 پلە و دهۆک 29 پله‌ و کەرکوکیش 31 پله‌ دەبێت.

ھەواڵی زیاتر