سامان به‌رزنجی: نه‌خۆشی ‘تای ده‌م و پێ’ زیانی بۆ مرۆڤ نییه
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كی ئاژه‌ڵانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڤایرۆسێكه و نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت له عێراق له ناو ئاژه‌ڵاندا هه‌یه.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، نه‌خۆشی تای ده‌م و پێ (FMD)، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ماوه‌ی 90 ساڵه له عێراقدا هه‌یه و چه‌ند ساڵ جارێك له‌ناو ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
سامان به‌رزنجی ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه و ده‌رنه‌كه‌وتووه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه و له‌نێوان مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی دیكه‌یش هه‌رگیز نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، نه‌خۆشیه‌كه زیاتر پێویستی به ڕێككاری ڤێته‌رنه‌رییه‌وه هه‌یه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویست ده‌كات چاودێری بكرێت.
چوارشه‌ممه، 19ـی شوباتی 2025، عه‌باس جه‌بر مالیكی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای ده‌م و پێ (FMD)، زیانێكی گه‌وره به سامانی ئاژه‌ڵ له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌باس جه‌بر مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م نه‌خۆشییه مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و ساڵانه زیانێكی زۆر به سامانی ئاژه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
گوتیشی، به‌شێكی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ ئاژه‌ڵداره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كاتی پێویستدا پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان ناكه‌ن.
ڕه‌تیشی كرده‌وه، هاووڵاتییان خۆیان له خواردن و به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵ به دوور بگرن. گوتیشی، هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه زیان به سامانی ئاژه‌ڵی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.