بۆ دووەم جار چاندنەوەی گورچیلەی بەراز ئەنجام درا

لە هەنگاوێکی دیکەی چارەسەرکردنی نوێی پزیشکیدا، پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی پەیمانگای ماساچوستس لە ئەمریکا، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانی بۆ دووەم جار لە جیهاندا چاندنەوەی گورچیلەی بەراز بەسەرکەوتووی بۆ پێاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵی ئەمریکی ئەنجام بدات.

لە بابەتێکی (تایمس مەگەزین) باسی دەکات کە تیمۆسی ئەندرۆس تەمەن ٦٦ ساڵ و کە وەرگری گورچیلەکەیە، خەڵکی شاری کۆنکۆرد لە ویلایەتی نیو هامپشایرە کە لە ماوەیی چەند ساڵی ڕابردوودا بەدەست گرفتەکانی ​​نەخۆشی گورچیلەوە دەیناڵاند ، کە بەهۆی ڕووبەڕووی چەندین قۆناغی سەختی نەشتەرگەری و چارەسەرکردنی پزیشکی بووەتەوە.

تیمۆسی لە دوای بیستنی یەکەم هەواڵی چاندنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بووە بڕیاری دا کە لە دەست ئەو نەخۆشییە دەربازی ببێت و ببێتە دووەم کەس لە جیهاندا کە چاندنی گورچیلەی بەرزای بۆ دەکرێت

هەر بۆیە تیمۆسی بە هیوایەکی زۆرەوە بڕیار و وتەی پزیشکەکانی وەرگرت و بڕیاری نەشتەرگەرییەکەی دا

لە کۆتایدا تیمۆسی لە ٢٥ی مانگی یەکدا دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی لە نەخۆشخانەی گشتیی پەیمانگای ماساچوستس کرا و لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا تەواوی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەکە بە سەرکەوتووی بۆ تیمۆسی ئەنجام دراوە ، لە دوای یەک هەفتە توانی بە وتەندروستییەکی باشەوەوە نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵێت

هەروەها پزیشکەکان ئەوەیشیان پشتڕاستکردووەتەوە کە نەشتەرگەرییەکە بە ئاسانی و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ خولەک بەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا، گورچیلەکە دەستی بە کار کردووەتەوە و دەتوانێت میز بەرهەم بهێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کەلە ماوەی ڕابردوودا “تۆوانا لۆنی” تەمەن ٥٣ ساڵ ، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەمان نەشتەرگەری لە ماوەی ٧ دا بۆ ئەجام درا و تۆوانا توانی بەسەرکەوتووی لە نەشتەرگەرییەکە ڕزگاری ببێت

ھەواڵی زیاتر