سوودەکانی پرتەقاڵ
پرتەقاڵ میوەیەکی زستانەی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە، رەنگە پێمان وابێت کە تەنها بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا یان سەرمابوون بەرزدەکاتەوە، بەڵام سوودەکانی پرتەقاڵ جۆراوجۆرن چ بۆ قژ یان پێست یان لەش.
سوودەکانی پرتەقاڵ:
1-پرتەقاڵ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جوانی و مانەوەی پێست دەدات بە گەنجی، هاوکات لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەیپارێزێت.
2-میوەیەکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم، هەربۆیە گرنگە رۆژانە یەک پرتەقاڵ بخۆیت.
3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم میوەیە چالاکبوونی مێشک و بەهێزکردنی یادگایە، چونکە ترشی فولات و فولیکی تێدایە، کە بۆ خانمانی دووگیان پێویستە و کۆرپەلە لە نەخۆشیەکانی مێشک دەپارێزێت.
4-پرتەقاڵ بۆ دڵ پێویستە، چونکە ماددی “فلادونوید”ی تێدایە کە یارمەتی راگرتنی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێن و پاراستنی خوێنبەرەکان و راگرتنی پەستانی خوێن.