بۆچی پەتاتە زۆر سوربکرێتەوە مەترسیدارە؟

ماددەیەکی کیمیای بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتی ئامادەکردن و پلەی گەرمی بەرزی هەندێک خۆراک دا سەرو 120 پلەی گەرمی بەشێوەیەکی شاراوە لەهەندێ لە خۆراکەکاندا دروست دەبێت پێی دەڵێن ئەکریلامێد کە ماددەیەکی کیمیای یە لە دروستکردنی کاغەز و بۆیاغ و پلاستیک بەکاردێت ،مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەوکەسانەی دەیخۆن دروست دەبێت لەهەموو تەمەنەکاندا ،لە چەند جۆرێک خۆراک دا ئەگەر زۆر گەرمبکرێت و ڕەنگی بگۆڕێت بۆ قاوەی مەترسی دروست بوونی زیاترە بە تایبەتی لە( پەتاتە و نان و تۆست و بەرهەمی دانەوێڵە،قاوە)

نیشاستەکەی دەگۆڕێت بۆ شەکر لەگەڵ ترشە ئەمینی یەکان یەک دەگرێت ئەکرلامید دروست دەکات،

ئاسان نی یە ئەکرلامید لە خۆراکەکان دا بسڕینەوە بەڵام بەهۆی وردی لە بەکارهێنان و دەتوانین بڕکەی کەم بکەینەوە بەم جۆرە

– لەکاتی سورکردنەوەدا ڕەچاوی کاتی سوربوونەوە و پلەی گەرمی پێشنیار کراو بکرێت و خۆتان بەدوور بگرن لەزیاد بەدەر سوتاندن.

– پەتاتەی سورکراوە ڕەنگی زردی ئاڵتونی بێت نەک قاوەی و زیاد برژاندن.

– دانانی پەتاتە لەساردکەروە و سەلاجە و بەڕاد دا ئاستی شەکر شەکر زیاد دەکات بەمەش ئەکرلامید دروست دەکات پێویستە ئەتاتە لە شوێنی تاریک و سارد هەڵبگیرێت.

– نان و تۆست زۆر نەبرژێنرێت ڕەنگی نەبێت بە قاوەی تۆخ.

لەشکر حمید

ئەندازیاری خۆراک

ھەواڵی زیاتر