وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنای راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) رایگه‌یاند، شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا روو له زیادبوونه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه، ژماره‌تی تووشبووانی كۆرۆنا رۆژ به‌رۆژ زیاتر بووه، له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوی كۆرۆناش له جۆری ئۆمیكرۆن، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه زیادی كردووه.
بڕیاره دوای كه‌مێكی دیكه، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شه‌پۆڵی چواره‌می كۆرۆنا په‌یامێك بڵاوبكاته‌وه.