چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک دۆزرایەوە

لە داهێنانێکى بێ وێنەدا.. زانا ئيسرائیلییەکان دەستیان کرد بە لەتکردنى گرێی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگریکردن لە گەشەکردنى

بەپێی ماڵپەڕى “News Max” زانا ئیسرائیلییەکان لە دۆزینەوەیەکى بێ وێنەدا لە بوارى شێرپەنجەى مەمک، لە پەیمانگاى تێکنیۆنى ئیسرائیلی بۆ تەکنەلۆجیا کاریان لەسەر رێگەیەکى داهێنەرانە کردووە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوە و ساڕێژکردنى شێرپەنجەى مەمک. ماوەی چەند ساڵێکە تیمێک لەو پەیمانگەیە خەریکی ئەو توێژینەوەن. بەم دواییەش رێگەچارەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ رێگریگرتن لە گەشەکردن و سەرهەڵدانى گرێی شێرپەنجەى مەمک لە رێگەى لەتکردنی بە دوو بەشەوە. بۆ ئەم مەبەستەش زاناکان دەستیان کرد بە تێکردنى Nanoparticles کە پەیوەستە بە بنبڕکردنى ئازار بەشێوەیەکى راستەخۆ بۆ ناو خانە شێرپەنجەییەکان کە لەناو گرێکەدان.

بۆ تاقیکردنەوەى ئەم داهێنانە نوێیەش زانا ئیسرائیلییەکان دەستیان کرد بە تێکردنى Nanoparticles بۆ ناو خوێنى چەند مشکێک. هەروەها ئاڕاستەکردنى لە رێگەى بەکارهێنانى سیستەمى “GPS” تایبەت بەخۆیەوە. بەم شێوەیەش توانیویەتى رێگەى خۆى بدۆزێتەوە بەرەو گرێکە. دواتریش بووەتە هۆى دروستبوونی پەیوەندى لەنێوان شێرپەنجەکە و خانەکان، دەرئەنجامیش نەک تەنها بووەتە هۆکارى خاوکردنەوەى گرێکە بەڵکوو بووەتە ھۆکاری قورسکردنى بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانیشی.

پەیجی دژەتیرۆر

ھەواڵی زیاتر