نەخۆشی H-pylori چییە؟
ئەم نەخۆشیە (H-pylori) لە ساڵی ١٩٨٢ دۆزراوەتەوە، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی ئەوەی گەدە تووشی هەوکردن ببێت لە ڕێگای بەکتریایەکەوە کە بە (Helicopter Pylori) ناودەبرێت.
ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە نەخۆشییە گوازراوەکان و دەکرێ لە ڕێگای چالاکی جەستەیی نێوان دوو کەسەوە بگوازرێتەوە وەک (ماچ کردن و سێکس).ھەروەھا نەخۆشییەکی بەربڵاوە و زیاتر لە منداڵان دەردەکەوێ.
نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیھان هەڵگری بەکتریایی (H-pylori)ن، بەڵام لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە هەستی پێناکرێت بەهۆی دەرنەکەوتنی نیشانەکانە سەرەتاییەکانی.
لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی پێویستە نەخۆش سەردانی دکتۆر بکات، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست.
هۆکارەکانی تووشبون.
• خواردنەوەی ئاوی پیس
• نەشۆردنی دەستەکان دوای جوونە تەوالێت
• ژیان لەگەڵ کەسێک کە هەڵگری بەکتریاکەیە
• ژیان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک
• خواردنی خۆراکی پیس
نیشانەکانی نەخۆشی (H-Pylori).
• ئازار لە بەشی سەرەوەی سک
• ئازار لە کاتی برسێتی
• هێڵنجدان
• ڕشانەوە
• قرپ لێدان
• گۆڕان لە ڕەنگی پیسایی
• لاوازبوون
لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی لەوانەیە (H-pylori) ببێتە هۆکاری شێرپەنجەی گەدە، دواجار کونبوونی گەدە و خوێنبەربوونی ناوەکی لێ دەکەوێتەوە.
لەم حاڵەتەشدا نیشانەکانی دەگۆڕێن:
• دڵەکزێ و ئازاری سک
• لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
• زوو هەستکردن بە تێربوون
• ڕشانەوە
• دڵتێکهەڵاتن
• هەرسنەبوونی خۆراک
چۆن نەخۆشیەکە دیاری دەکرێت؟
• پشکنینی هەناوبینی (نازور)
• پشکنینی هەناسە
• پشکنینی خوێن
• پشکنینی پیسایی
چۆن خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشیە؟
• شۆردنی دەستەکان بە بەردەوامی و بەتایبەت پێش و پاش بەکارهێنانی تەوالێت.
• دڵنیابوون لە پاکی ئاوی خواردنەوە.
• خواردنی خۆراکی پاک و تەندروست.
• دوورکەوتنەوە لە خۆراکی چەور و تیژ.
• نەخواردنەوەی چایی و قاوە.