هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی کۆرۆناوە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی
كوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێ ” ئەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”.
دەقی روونکردنەوەکە
ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تێپەڕدەبێت ، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور ، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە … وە بۆ ئەوەی رێژەی توشبووانی رۆژانە زیاتر نزمبێتەوە پێویستە هاوونیشتمانیان پابەندی رێنماییەكان بن و پەلە بكەن لە ناو تۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین چونكە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمنەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەمنابێت و
رێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت .