چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن

لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق ،هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو /ب.گ. سامانی ئاژەڵ و فێترنەری چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە. :

یەکەم/ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.

دووەم/ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت ،تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.

سێیەم/گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .

چوارەم/سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە ،هەروەک  دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة)لە عێراقدا تۆمار کراوە.

پێنجەم/لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.

شەشەم/لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە. حەوتەم/ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە

ھەواڵی زیاتر