ئاگادارییەک بۆ خەڵکی سنووری پارێزگای ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی شارەکە، بڵاو دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا، کە ئەمڕۆ هەینی 4-6-2021، دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: لەمەودوا لە بنکەی تەندروستیی ئازادیش سامپڵی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ ئەوانەی گەشتی دەرەوە دەکەن، وەردەگیرێت.

هەروەک دکتۆر دلۆڤان محەمەد رایگەیاندووە: ئێستا هاووڵاتییانی هەولێر، ئەوانەی دەیانەوێ گەشتی دەرەوە بکەن، دەتوانن لە هەرسێ بنکەکانی (زانکۆ، مەلافەندی و ئازادی)، لە کاتژمێر 8ـی سەرەبەیانی تا کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژانی شەممە تا پێنجشەممە، پشکنینی کۆرۆنا بکەن.

هەروەها لە رۆژانی هەینی، هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر 8ـی سەرەبەیانی تا کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ پشکنین بۆ هەمان مەبەست لەو سێ بنکەیە بکەن و گەشتیاران لە هیچ بنکەیەکی دیکەی حکوومی و ئەهلی، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ هەژمار ناکرێت.

ئەنجامی پشکنینەکان لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر 8ـی  ئێوارە لە بنکەی  تەندروستیی نازدار بامەڕنی یاخود لە ماڵپەڕی (anjamakam.com)، دەدرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر