دوای ٤١ ساڵ نەخۆشێک لەنێو سەھۆڵدا دەردەھێنرێت

سبەینێ یەکەمین ژنی بەستوو بە نایترۆجین، دەکرێتەوە!
نەخۆشخانەی Care لە تۆکیۆ ڕایگەیاند، بەنیازە سبەینێ ژنێک لەنێو سەهۆڵدا دەربێنێت کە نزیکەی ٤١ ساڵە لەنێویدایە.
دکتۆر یۆشینۆری ئۆسۆمۆ دەڵێت، نەخۆشەکە کە بە ڕەگەز عێراقییە، ڤایرۆسێکی جگەری تووشبووبوو کە لەو ساڵانەدا هێشتا چارەسەری نەدۆزرابوویەوە، هەر بۆیە بە نایترۆجینی شل بەستێنرا تاکو ئێستا کە چارەسەرەکەی بەردەستە.
ئێستاش بەپێی ڕێکەوتنی نێوان نەخۆشەکە و نەخۆشخانەکە، دوای کردنەوەی، ژنەکە پێویستە دەستبەجێ چارەسەری جەستەیی و دەروونی چڕ وەربگرێت. چونکە نازانرێت شێوە و دەروونی ئێستا چۆنە.
ژنەکە لە ساڵی ١٩٧٩دا تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و ئێستا بووەتە ٦٦ ساڵ. کێشەی پزیشکەکان ئەوەیە نازانن کە خەبەری بوویەوە چ هەستێکی بەرامبەر ئەوان و نەخۆشخانەکە و دەوروبەری دەبێت.
کێشەیەکی دیکەشی ئەوەیە ناتوانرێت پێشبینیی کاردانەوەکانی بکرێت، چونکە لە ماوەی ئەم ٤١ ساڵەدا هیچ شتێک لەجێی خۆی نەماوە و تەنانەت کەسوکارەکەشی گیانیان لەدەست داوە. خۆ ئەگەر ڕێکەوتنەکەی خۆی و نەخۆشخانەکەی بیرنەمابێت بە ئەگەری زۆرەوە زەبری دەروونیی گەورەی بەردەکەوێت.
کێشەی سێیەم و هەرە گەورەش ئەوەیە تۆ دانیشتوویت ئەم دێڕانە ئەخوێنیتەوە وەک ئەوەی بەحەیاتت لە مەکتەب زانستت نەخوێندبێت و نەزانیت ئەسڵ و ئەساسی نییە.

سەرچاوە

بەیاد محەمەد

ھەواڵی زیاتر