ھندستان دەستی بە سووتاندنی تەرمی تووشبووانی کۆرۆنا کردووە

له‌ هیندستان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌ كۆرۆنا گه‌یشته‌ 197 هه‌زار و 756 كه‌س و ته‌رمی قوربانییان له‌ گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌دا ده‌سووتێنن و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ 17 ملیۆن و 620 هه‌زار و 194 كه‌س. ئێستا هیندستان دووه‌م وڵاته‌ له‌ رووی زۆری ژماره‌ی مردن و تووشبوونه‌وه‌.

مردنی به‌ كۆمه‌ڵی هیندییه‌كان جیهانی خه‌مبار كردووه‌ و چه‌ندین وڵات هاوكاری به‌ په‌له‌یان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ره‌وانه‌ كردووه‌. وێنه‌كان دیمه‌نی خه‌مناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا پیشان ده‌ده‌ن

ھەواڵی زیاتر