بەغدا 320 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

حکومەتی عێراق ئەو 320 ملیار دینارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەری رێککەوتبوون.

ئەحمەد ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ناردووە.

ھەواڵی زیاتر