د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە حکومەتی عیراق مووچە دابەش دەکات و “بە دڵنیاییشەوە 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.
د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، دواکەوتنی مووچەی عێراق بەهۆی کورتهێنانەوە بووە و ئێستا کورتهێنانەکە پڕکراوەتەوە، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و ئەو 320ملیار دینارەشی کە پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون دەینێرێت.
نزیکەی 50 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە و 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانیشی نەناردووە.
پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە.