دەستبەسەر سەدان تۆن میوە و سەوزەدا دەگیرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابردووەوە دەستی بەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گرتووە کە بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان.

حوسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، لە هەفتەی رابردوو دەستبەسەر سەدان تۆن سەوزە و میوەدا گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، ئەو بەرهەمانە لەو جۆرانەبوون کە وەزارەت هاوردەکردنی قەدەغە کردبوون.

 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی” وەزارەت رێنمایی و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی دەردەکات، هەروەها لیژنەی لە پارێزگاکان و عەلوەکان هەیە و لە خاڵە سنوورییەکانیش کەرەنتینی بۆ سەیرکردن و پشکنینی بەرهەمەکان هەیە.

ھەواڵی زیاتر