ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو دابەش دەكرێت و ڕێژەی لێبڕینەكەی لە21% دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایكردووە، سه‌رجه‌م وەزارەت و دەستەكان لیستی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ئامادە بكەن بە لێبڕینی 21%ه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

تۆری میدیایی باڵكێش، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ و زانینی واده‌ی دابه‌شكردن و هۆكاری لێبڕینی 21%ی مووچه‌، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه‌.

دوو مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینی 21%ه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كات، تائێستاش واده‌ی دابه‌شكردنی دیار نییه‌‌‌.

ھەواڵی زیاتر