جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: “ئێران بە فەرمی كردنی چوار دەروازەی سنووریی هاوبەش لەگەڵ هەرێم قبول ده‌كات.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندووه: “ئێران لەسه‌ر بە فەرمی كردنی هه‌ر چوار دەروازەی سنووریی (شووشمێ، شێخ سلە، سەیران بەندو كێلە) له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێككەوتووەو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا چەندین كۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی ئێران و هەرێم دا لە هەڵەبجە بەڕێوە چووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: “بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیێندراوە، كە هەرێمی كوردستان لەو بارەیه‌وە بڕیاردەر نییەو پێویستی بە ڕه‌زامه‌ندیی حكومەتی ناوەندی عێراق و ئێرانیش دەبێت و پێویسته لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا گفتوگۆ بكرێت”.
بەرپرسانی ئێرانی بە فەرمی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە، هەوڵی پێویست لەو بارەیه‌وە بدات، چونكه گۆڕینی ئەو دەروازانە پێویستی بە بڕیاری فەرمی و بەغدا هەیە بۆ به فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی كردنیان.